به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌رێمی کوردستان بڕیاری داوه ڕۆژی 25ی سێپتێمبێری 2017 ڕیفراندۆم به‌ڕێوه ببات تاکوو کورده‌کان بیانه‌وێت ڕای خۆیان سه‌باره‌ت به داهاتووی ئه‌و ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره له عێراق ڕابگه‌یێنن.
ئۆیل پرایس که گۆڤارێکی ئنتێرنێتی شرۆڤه‌ی بازاڕه نه‌وتییه‌کانی نه‌وت و غازه سه‌باره‌ت به پاشهاته نێگه‌تیڤه‌کانی ڕیفراندۆم و ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کانی عێراق هۆشداری داوه و جه‌ختی کردووه جیهان و به‌تایبه‌ت به‌شی نه‌وت و غاز ده‌بێ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه پێوشوێنگری بکات.
به نووسینی ئۆیل پرایس، سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر داهاتووی عێراق ده‌بێت چوونکه به‌غدا نه‌ک ته‌نها به‌شێک له سه‌رچاوه‌کانی وزه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات به‌ڵکوو ناچار ده‌کرێت ته‌نها له ڕێگای شه‌تولعه‌ره‌به‌وه نه‌وت بۆ بازاڕه جیهانییه‌کان هه‌نارده بکات.
ئه‌و گۆڤاره هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به کاریگه‌ریی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کان له‌سه‌ر بازاڕه جیهانییه‌کان هۆشداری داوه و جه‌ختی کردووه گۆڕانکارییه‌کانی داهاتوو له عێراق ده‌بێ به وردی چاودێری له‌سه‌ر بکرێت و ئه‌گه‌ری سێناریۆوه‌کانی بازاڕی نه‌وت و غاز هاوڕێژی دۆخی نوێی (ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی) له‌به‌رچاو بگیردرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment