ئێستا کاتی گونجاو بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان نییە

بەشی جیهان- سابیر ئیسماعیل حەمزە دەڵێت ئێمە وەکوو بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم هەوڵ دەدەین چوونکە ئێستا کاتی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی لە سەر بەڕێوبردنی ڕیفراندۆم لە 25ی سێپتێمبێردا جەخت دەکەنەوە بەڵام هەندێک لە پارتە کوردییەکان وەکوو بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دژ بە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لەم کاتەدا وەستاونەتەوە و دەڵێن چوونکە ئێستا کاتی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم نییە.

سابیر ئیسماعیل حەمزە لە ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی گۆڕان بە ڕۆژنامەی «شرق الاوسط»ی وت: بزووتنەوەی گۆڕان پشتگیری لە بەڕێوەبردنی گشتپرسی دەکات بەڵام ئێستا کاتەکەی گونجاو نییە بەو هەۆیەوە ئێمە بۆ دواخستنی هەوڵ دەدەین.

بەڵام خەلف ئەحمەد نوێنەری پەرلەمان لە پارتی یەکێتی دەڵێت: ئێمە وەکوو پارتی یەکێتیی پشتگیری لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم دەکەین چوون ڕیفراندوم پرسێکی نیشتمانییە.هەموو کوردێک دەبێت پشتگیری لێوە بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 7980

Your Comment

You are replying to: .
captcha