پارێزگارێکی خۆجێیی بۆ کوردستان هه‌ڵبژێردرێت

به‌شی ئێران- مه‌نسوور مورادی پێی وایه‌ هه‌ڵبژاردنی خێراتری پارێزگاکان و فه‌رماندارانی پارێزگای کوردستان ده‌بێته‌ هۆی خێراکردنه‌وه‌ی ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاری به‌ هاووڵاتییان و داواش ده‌کات پارێزگارێکی خۆجێی بۆ کوردستان هه‌ڵبژێردرێت.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی مه‌ریوان و سه‌وڵئاوا له‌ په‌رله‌مان بۆ هه‌واڵنێری په‌رله‌مانی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: دیاریکردنی پارێزگاران پێویسته‌ زووتر ئه‌نجام ببێت چوونکه‌ به‌ قازانجی کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکی پارێزگاکه‌یه‌.

ناوبراو درێژه‌ی پێیدا: ئیستا وه‌رزی چالاکی و کاره‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌و ناوچانه‌دا کارکردن به‌ شێوازی وه‌رزانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاران دوا بخرێت، خه‌سار له‌ ناوچه‌که‌ ده‌دات هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته‌ پرسی دیاریکردنی پارێزگاره‌کان یه‌کلایی بکرێته‌وه‌.

مورادی داواشی کرد: له‌ پۆستی پارێزگارییدا که‌سێکی به‌توانا و لێهاتووی خۆجێی به‌کار بهێنرێت و وتی داوا ده‌که‌ین که‌سانی لێهاتووی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ڵبژێردرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌که‌ به‌ باشی ده‌ناسن و له‌ پێناو پێشکه‌وتنی پارێزگاکه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن. ئه‌و داوایه‌شمان له‌ په‌رله‌مانی ئێران ئاراسته‌ی وه‌زیری ناوخۆ و ده‌وڵه‌تیش کردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 7975

Your Comment

You are replying to: .
captcha