به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم له‌ که‌رکووک له‌ باری یاساییه‌وه‌ هیچ بایه‌خێکی نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری حزبی "للعراق متحدون" و جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌ڵێت: پڕۆژه‌ی په‌سه‌ندکراوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌و پارێزگایه‌ هیچ بایه‌خێکی یاسایی و ده‌ستووریی نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆسامه‌ نۆجه‌یفی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی په‌سه‌ندکراوی به‌شداریی دانیشتووانی پارێزگای که‌رکووک له‌ ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ندکراوێکه‌ که‌ له‌ باری یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه‌ جێگای بایه‌خ نییه‌ مه‌ترسیدارتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ده‌زگای دادی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی ئه‌و په‌سه‌ندکراوه‌وه‌ خه‌ساری لێکه‌وتووه‌ چوونکه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌ حاڵێکدا ڕووی داوه‌ که‌ ته‌نها 2 حه‌فته‌ به‌ سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌سه‌ندکراوی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێم به‌ سه‌ر باڵاخانه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه‌ له‌ که‌رکووک تێده‌په‌ڕێت.

نۆجه‌یفی له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ په‌سه‌ندکراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک به‌ بێ ئاماده‌بوونی دوو قه‌ومی تورکمان و عه‌ره‌ب له‌و پارێزگایه‌دا ئه‌نجام دراوه‌ و ئه‌وه‌ش پێشێل‌کردنی ده‌ستووری عێراقی و دیکه‌ی یاساکانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ش دیسان له‌سه‌ر دژایه‌تیی خۆمان له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم له‌و پارێزگایه‌دا جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی زیاد کرد: من سه‌رم سوڕماوه‌ له‌ مکووڕبوون و سوور بوونی هه‌ندێک لایه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجه‌کانیان له‌ پارێزگای که‌رکووک ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدا که‌ له‌سه‌دا 45ی خاکی عێراق هێشتاکه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپی تیرۆریستیی داعشدایه‌.

نۆجه‌یفی له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا داوا له‌ ده‌وڵه‌تی عێراقیش ده‌کات داپه‌ڕی یاسایی بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی نه‌کرێته‌ سه‌ر مافی ئیتنیکه‌ عێراقییه‌کان له‌ پارێزگای که‌رکووک.

ناوبراو هه‌روه‌هاش داوای له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش کرد گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ په‌سه‌ندکراوه‌ سته‌مکارانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کڕێزی و یه‌کێتیی نیشتیمانی و مافی ئیتنیکه‌ عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان له‌ ته‌نیشت کورده‌کان بپارێزرێت.

سه‌رچاوه‌: به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 7970

Your Comment

You are replying to: .
captcha