مه‌شقی سه‌ربازیی 800 هێزی به‌رگریی کانتۆنی حه‌سه‌که‌ کۆتاییی پێهات

به‌شی سووریا- مه‌شقی سه‌ربازیی هێزی به‌رگریی کانتۆنی حه‌سه‌که‌ کۆتاییی پێهات و 800 هێز ته‌ڤلی که‌تیبه‌ی به‌رگریی کانتۆنی حه‌سه‌که‌ بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 29هه‌مین خولی مه‌شقی سه‌ربازیی هێزی‌ به‌رگریی کانتۆنی حه‌سه‌که‌ له‌ ئاکادیمیای به‌رگریی "شه‌هید حه‌سه‌ن ده‌روێش"دا کۆتاییی پێهات و 800 هێزی مه‌شقپێکراو ته‌ڤلی هێزی‌ به‌رگریی کانتۆنی حه‌سه‌که‌ بوون.

29هه‌مین خولی مه‌شقی سه‌ربازیی هێزی‌ به‌رگری به‌ ناوی شه‌هیدی مه‌زڵوومی قامیشلۆ کاره‌کانی ده‌ست‌پێکردبوو و هێزه‌کان 45 ڕۆژ مه‌شق و ڕاهێنان و ده‌رسی ئایدیۆلۆژیک فێر بوون و ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی هێزه‌کان، سیاسه‌توانان و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کان ڕێوڕه‌سمی کۆتاییی خوله‌که‌ به‌ڕێوه ‌چوو.

عاید ئیبراهیم، فه‌رمانده‌ی هێزی‌ به‌رگریی کانتۆنی حه‌سه‌که‌ که‌ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا قسه‌ی ده‌کرد له‌ لێدوانێکدا جه‌ختی کرد: ڕه‌قه‌ به‌ بۆنه‌ی گه‌نجانه‌وه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ئازادیدایه‌ و له‌ ڕۆژانی داهاتوودا هه‌واڵی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ش بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هاوار نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 7968

Your Comment

You are replying to: .
captcha