چوونی گه‌شتیاران بۆ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌سه‌دا 30 زیادی کردووه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاریی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕای­گه‌یاند: چوونی گه‌شتیاران بۆ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌سه‌دا 30 زیادی کردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێنی ئێمامی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاریی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ په‌راوێزی کرانه‌وه‌ی دوو ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری له‌ مه‌هاباد وتی: له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینه‌وه‌ تا ئێستا 230 هه‌زار که‌س گه‌شتیاری بیانی و 700 هه‌زار که‌س گه‌شتاری ناوخۆیی سه‌ردانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایان کردووه‌ و ئه‌و ڕه‌وته‌ له‌چاو ساڵانی پێشه‌وه‌ له‌سه‌دا 30 به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

ناوبراو درێژه‌ی دا: له‌ ئێستادا 76 ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی موسافیره‌تی له‌ ئاستی پارێزگا به‌ 200 ڕێنمایێکی لێهاتووی گه‌شتیاران خه‌ریکی چالاکین.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ڕۆژی 9ی خه‌رمانان به‌ ئاماده‌بوونی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاریی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و به‌رپرسانی شارستانی 2 نووسینگه‌ی خزمه‌تگوزاریی موسافیره‌تی به‌ سه‌رمایه‌دانه‌ریی یه‌ک ملیارد و 650 ملیۆن ڕیاڵی و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ 9 که‌س له‌ مه‌هاباد کرایه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 7967

Your Comment

You are replying to: .
captcha