به‌شی جیهان- کوردستانی عێراق هه‌وڵ ده‌دات پێش ئه‌وه‌ی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌ به‌رێت قه‌یرانی داراییی چاره‌سه‌ر بکات و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ سامان‌پێدان و یه‌کخستنی هه‌ندێک دۆسیه‌ی حقۆقی له‌ له‌نده‌ن که‌ هاوپێوه‌نده‌ به‌ هه‌ندێک کڕیاری نه‌وتی خۆی به‌ تایبه‌ت کۆمپانیای ڕووسیی ڕۆسنه‌فت که‌ هه‌ندێک پاره‌ی به‌ قه‌رز لێ وه‌رگرتوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌کانی که‌رتی پیشه‌ ده‌ڵێن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ندێک ڕێککه‌وتنی داراییی هه‌نارده‌کراوی نه‌وتی خاوی ئێستاکه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ کڕیارانی نه‌وت هه‌ندێک گۆڕانکاریی بنه‌ماکی کردبوو تاوه‌کوو سه‌رمایه‌ی پێویست بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆسیه‌یێکی نێوان خۆی و کۆمپانیای داناغاز و شه‌ریکه‌کانی ئه‌و کۆمپانیایه‌ ده‌سته‌به‌ر بکات. سه‌نته‌ری ئه‌و کۆمپانیایه‌ له‌ ئیماراته‌ و دۆسیه‌ی نێوان ئه‌وان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ مێژه‌وه‌ تۆمار کراوه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕاگه‌یێندرا دۆسیه‌که‌ چاره‌سه‌ر بووه‌. ئه‌و ڕووداوه‌ نیشانه‌یێکی دیکه‌ له‌ هه‌وڵی ناوچه‌ی نیوه‌خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی کوردستان بۆ سامان‌پێدان به‌ پرسه‌ داراییه‌کانی خۆی پێش به‌ڕێوه‌ بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی مانگی سێپتێمبێر.

کوردستانی عێراق هه‌روه‌هاش بۆ ڕاده‌ست کردنی قه‌رزه‌ دواکه‌وتووه‌کانی خۆی حه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ندێک ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا سه‌ره‌کییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ نێو خاکی هه‌رێم واژۆ کردووه‌. سه‌رچاوه‌یێکی جیهانی پیشه‌ که‌ یارمه‌تیی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی داوه‌ ده‌ڵێت: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌نیازه‌ قه‌رزه‌کانی خۆی پاکتاو بکات و به‌م شێوازه‌ش دۆسیه‌ی حقۆقیی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکات و به‌ هزرێکی ئیجابییه‌وه‌ ئاماده‌ی به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی ببێت. دیاره‌ کوردستان نایه‌وێت له‌ داهاتوودا قه‌رزی ڕابردووی له‌سه‌ر مابێت.

مه‌جید جه‌عفه‌ر سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری داناغاز وتی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاندووه‌ ئه‌و حکوومه‌ته به‌نیازه‌ قه‌رزه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا سه‌ره‌کییه‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت پاکتاو بکات. به‌م شێوازه‌ش سه‌رمایه‌دانه‌ری زیاتر بۆ خۆیان ڕاده‌کێشن و ده‌توانن پاشه‌که‌وتی نه‌وتی خۆیان خێراتر په‌ره‌پێبده‌ن و له‌ ئاکامدا سه‌رمایه‌یێکی زیاتر کۆ بکه‌نه‌وه‌.

کوردستانی عێراق ڕێککه‌وتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی سکاڵای هاوپێوه‌ند به‌ 2.34ی قه‌رزه‌کانی خۆی به‌ داناغاز و شه‌ریکه‌کانی ئه‌و کۆمپانیایه‌ له‌ کۆنسێرسیۆمی پرێڵ له‌سه‌ر ته‌وه‌ری به‌رهه‌مهێنانی غازی شل به‌ ڕێژه‌ی 1 ملیارد دۆلار ڕاده‌ست بکات. چه‌ند ساڵێکه‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ تۆمار کراوه‌ تاوه‌کوو له‌سه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ قه‌یرانه‌که‌ی چاره‌سه‌ر کرا. سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن کوردستان بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ له‌ ڕۆسنه‌فت و بازرگانه‌کان به‌ سه‌رکردایه‌تیی ترافیگۆرا داوایان کرد به‌ ڕێککه‌وتنه‌ پێشوه‌خته‌کانی ئێستاکه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی کوردستاندا بچنه‌وه‌ و هه‌ندێک له‌ پێدانی پاره‌که‌ وه‌دوا بخه‌ن.

ڕۆسنه‌فت ئاماده‌ نه‌بووه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕای خۆی ده‌رببڕێت.

ترافیگۆرا جه‌ختی کردۆته‌وه‌ له‌ کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌دا به‌شدار بووه‌. ئه‌وان ده‌ڵێن: "ئێمه‌ درێژه‌ به‌ پاڵپشتییه‌کانمان له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ین."

کۆمپانیا بازرگانییه‌کان له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا پاره‌یان خستۆته‌ به‌رده‌ست کوردستان و ڕۆسنه‌فتیش ئه‌مساڵ چۆته‌ ڕیزی ئه‌و کۆمپانیایانه‌وه‌. ڕۆسنه‌فت به‌نیازه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا په‌ره‌ به‌ کۆمپانیاکه‌ی بدات و به‌ زۆری وه‌کوو ئامێر و داره‌ستێکه‌ بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕووسیا.

کۆمپانیا بازرگانییه‌کان و ڕۆسنه‌فت پێش خولی پێدانی قه‌رزه‌کان نزیک به‌ 3 ملیارد دۆلاریان داوه‌ته‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌ مامه‌ڵه‌ی داهاتووی نه‌وت زه‌مانه‌تی ڕاده‌ست‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ ده‌بێت.

کۆنسێرسیۆمی پرێڵ ڕێککه‌وتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌کانی خۆی له‌ کوردستانی عێراق له‌پێناو ده‌رهێنانی غاز زیاد بکات و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ئه‌و یه‌ک ملیارد دۆلاره‌ی که‌ بڕیاره‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌ستی داناغاز و شه‌ریکه‌کانی ئه‌و کۆمپانیایه‌ له‌ کۆنسێرسیۆم پرێڵی بکات 400 میلیۆن دۆلاری دیسانه‌وه‌ له‌ کوردستان سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆیتێرز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 7961

Your Comment

You are replying to: .
captcha