به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم مورادی له‌و باره‌یه‌وه وتی: ئه‌ندامانی شۆرای شار ماف و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه نیسبه‌ت به مانه‌وه یان له کار لابردنی شاره‌وان بڕیار بده‌ن بۆیه‌ش دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له دانیشتنی شۆرای شاردا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌درێت.
ناوبراو به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: ڕا جیاوازیی ئه‌ندامانی شۆرا به هه‌ند وه‌رده‌گرین و پێمان وایه به کۆده‌نگی داپه‌ڕی گونجاو بۆ شاری کرماشان ئه‌نجام ده‌درێت.
وته‌بێژی شۆرای شاری کرماشان سه‌باره‌ت به ماننه‌وه یان کۆتایی هاتن به چالاکیی ئاره‌ش ڕه‌زایی وه‌کوو شاره‌وانی کرماشان ئاشکرای کرد: ئه‌ندامانی شۆرا ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو ده‌بێت که ئاره‌ش ڕه‌زایی له ماوه‌ی یه‌ک ساڵ چالاکیی خۆیدا هه‌ندێک کاری گونجاوی له ئاستی شاری کرماشان‌دا ئه‌نجام داوه و له باری لێهاتوویی و ئه‌خلاقیشه‌وه که‌سایه‌تییێکی گونجاوی هه‌یه.
ناوبراو وتیشی: تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئاره‌ش ڕه‌زایی دانه‌نیشتووین تاوه‌کوو ڕاپۆرتێک له کاره‌کانی خۆی ئاراسته بکات و له چوارچێوه‌ی یاسادا به‌رگری له خۆی بکات.
مورادی جه‌ختیشی کرده‌وه: ئاره‌ش ڕه‌زایی یه‌کێک له باشترین بژارده‌کانه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی شاره‌وانیی کرماشان و ئه‌ندامانی شۆرای شاریش به گوێره‌ی عه‌قڵییه‌ت شاره‌وانی هه‌ڵده‌بژێرن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment