هەرێمی کوردستان نابێت بکرێتە پێگەی هێرش کردن بۆسەر وڵاتانی دراوسێ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە و رایگەیاند، ناکرێت هەرێمى کوردستان وەکو پێگەیەک بۆ هەڕەشەکردن لە تورکیا بەکار بهێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2021 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازیی لە خولوسى ئاکار، وەزیرى بەرگریى تورکیا و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگرانى سەرۆک، وەزیرى پێشمەرگە، سوپاسالارى هەرێمى کوردستان و بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان، ئامادە بوون و باس لە سەردان و دیدارەکانى وەزیرى بەرگریى تورکیا لە بەغدا و هەولێر کرا، هەردوولا جەختیان لە پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکە و گرنگیى هاوکارى و هەماهەنگیى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا بۆ پارستنى سەقامگیریى ناوچەکە کردەوە.

لە چاوپێکەوتنەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی تورکیای کرد بۆ هاوکارییەکانى لە شەڕى دژى داعشدا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان و دووپاتى کردەوە کە "ناکرێت خاکى عێراق و هەرێمى کوردستان وەکوو پێگەیێک بۆ هەڕەشەکردن لە تورکیا و وڵاتانى دراوسێ بەکار بهێنرێت و هیواى خواست لەمبارەیەوە عێراق ئەرکى خۆى جێبەجێ بکات.

هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شاندى میوانى دڵنیا کردەوە کە هەرێمى کوردستان وەکوو هەمیشە فاکتەرێکى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە دەبێت.

پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا لە هەموو بوارەکاندا، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و شەڕی داعش، بوارەکانى هاریکارى و هەماهەنگیى نێوان هەردوولا، دۆخى ناوچەکە بەگشتى، رێککەوتنى شەنگال و گرنگیى جێبەجێ کردنى، گرنگیى پاراستنى سنوورەکان و ئاسایشیان، پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا، چەند تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوون.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 795

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha