بە پێی هەواڵی کوردپرێس، یانەی ڕۆباتیکی بژاردەی پارێزگای کوردستان له کێبەرکێکانی سەر ئاستی وڵات به مێواندارێتی شاری مەشهەدی پیرۆز بەشداری نواند و توانی سەربەرزانه پلەی یەکەم دەست بخات.
به گوێرەی ئەم هەواڵه، 10 یانەی 2 کەسی له چوارچێوەی ڕشتەی شەڕخوازی، یاریزانی تۆپی پێ، داهێنان و هەنگاوی ڕێگادۆز، تیشک دۆز، ڕاڵی و یاری ماز لەم کێبەرکێیانەدا بەشداری دەکەن.
یانەکانی جێگرایەتی کاروباری لاوانی ئیدارەی کاروباری لاوانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان، پێشه و کانزا، دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان، کانزای زێڕی ساری گونی، شەهید عەلیشاهی، شەهید حەجەجی، زانکۆی عیلمی و کاربوردی، شارەداری سنه، فەرمانداری قووروه و پەروەرده و ڕاهێنانی قوره له چوارچێوەی یانەی پارێزگا بەشداریان کرد.
له کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا، پارێزگای کوردستان له کۆی 750 یانە پلەی یەکەمی وەدەست هێنا و وەک باشترین شاری ڕۆباتیک (پێتەختی ڕۆباتیک) ناسێندرا و وەک پڕئیمتیازترین یانەی سەر ئاستی وڵات هەڵبژێردرا.
شایەنی باسه، کێبەرکانی ڕۆباتیکی سەر ئاستی وڵات بۆ ماوەی 5 ڕۆژ له زانکۆی فێردەوسی شاری مەشهەدی پیرۆز بەڕێوه دەچێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60109
Your Comment