بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو رێوڕەسمەدا ١٢ کورتە چیرۆک لە نووسەرانی ناوچەکە کە بریتی بوون لە "سروە مەجیدی"، "چنوور سەعیدی" و "سەحەر موعێزی" لە سنە، "مەنسور مێهرجوویان"، "ڕەزا فرووغی"، "موحسێن مام قادری" و "شادی ئارمیدە" لە مەهاباد، "سەلاح خزرنژاد" و"هێمن عەبدوڵا پوور" لە بۆکان، "مادی ئەرجومەندی" لە نەغەدە، "محەمەد مەردانی" لە پیرانشار و "سارا سادق زادە" لە سەقز لە دوو پەنێلی جیا جیا دا خوێندرایەوە.
لە درێژەی ئەو بەرنامەدا و پاش خوێندنەوەی چیرۆکێک لە لایەن مەنسور حامدی پێشەنگی بەشی وێژەی چیرۆک نووسی کوردی، پەنێلی زانستی ئێوارە چیرۆکەکە بە بەشداری دوکتور "محەمەد ڕەحیمیان"، "مریەم قازی" و "ڕەحیم عەبدولڕەحیم زادە" وەکوو نێوبژیوانانی ئەو بەرنامەیە بەڕێوە چوو و ناوبراوان پرژانە سەر لێکدانەوەی ڕەهەند و لایەنە جۆراوجۆرەکانی چیرۆک نووسین.
بە وتەی بڕیاردەری ئەنجومەنی ئەدەبی فەرهەنگی مەهاباد جێرۆکە هەڵبژێردراوەکان لە نێوان ٥٠ چیرۆک دا هەڵژێردرابوون کە بۆ لێژنەی بڕیاردەر و ناوبژیوان بەڕی کرابوون.
Your Comment