به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه‌ و داپه‌ڕێکی بێ بایه‌خه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی شه‌ممه‌/ 7ی خه‌رمانان له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیی حه‌فتانه‌یدا، په‌سه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراقی به‌ هه‌وڵێکی هه‌ڵه‌ زانی.
عه‌بادی ئاماژه‌ی دایه‌ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ سووریا بۆ نزیکی سنووره‌کانی عێراق و وتی: ئه‌و داپه‌ڕه‌ قبووڵکراو نییه‌؛ چوونکه‌ عێراق بۆ کۆنتڕۆڵی داعش هه‌وڵ نادات، به‌ڵکوو خوازیاری له‌ناوچوونی ئەو گرووپە تیرۆریستییەیە.
ناوبراو داوای له‌ ده‌وڵه‌تی سووریا کرد بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش بۆ سنووره‌کانی عێراق لێکبداته‌‌وه.‌
سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "شه‌فه‌ق نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
News Code 7915

Your Comment

You are replying to: .
captcha