به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژرارد ئارۆ باڵوێزی فه‌ڕه‌نسا له واشنتۆن کاردانه‌وه‌ی به ڕاپۆرته‌کان سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه‌ی نوێنه‌ری پێشووی ئه‌مریکا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له به‌رنامه‌ی گشتگیری کاری هاوبه‌ش (به‌رجام) نیشان دا و په‌یامێکی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر بڵاو کرده‌وه که له‌و په‌یامه‌دا هاتووه: هه‌روا که ئێمانۆئێل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاندووه هیچ جێگره‌وه‌یێک بۆ به‌رجام له‌ئارادا نییه. فه‌ڕه‌نسا پشتیوانی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئیتیفاقه ناکات.
شیاوی ئاماژه‌یه، ئێمانۆئێل ماکرۆن لە وتەدانێکدا ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌م وڵاته پشتیوانی له ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ده‌کات چوونکه ئه‌م ڕێککه‌وتنه به‌ستێنی پێوه‌ندیی سازێنه‌ری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تاران ده‌ڕه‌خسێنێت.
جان بۆلتۆن باڵوێزی پێشووی ئه‌مریکا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که له‌مدواییانه‌دا ئیدعای کردبوو پڕۆژه‌یێکی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی هه‌یه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا نووسیی: به‌رجام هه‌ڕه‌شه‌یێک له دژی به‌رژه‌وه‌ندیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریکایه که هه‌ر ڕۆژ جیدی‌تر ده‌بێته‌وه. تره‌مپ بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه پێویستی به به‌رنامه‌یێکی ڕاسته‌قینه هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment