به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولباری زێباری له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"دا ڕایگه‌یاند: کاتی سه‌ردانی وه‌فدی پایه‌به‌رزی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا هێشتاکه دیاری نه‌کراوه و ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی که بڕیاره سه‌باره‌ت به پرسه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن و به تایبه‌ت پرسی ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی قسه بکه‌ن، ڕانه‌گه‌یێندراوه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی دوو لایه‌ن توانای دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێ ڕێگه‌چاره بۆ ناکۆکییه‌کانی خۆیانیان هه‌یه، دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێ ڕێگهچار بۆ ناکۆکییه سیاسییه‌کان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان به بۆنه‌ی سه‌رقاڵبوونی دوو لایه‌ن بۆ ئاماده‌کاری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو به دوور له چاوه‌ڕوانی زانی.
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان وتی: هێشتاکه کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا دیاری نه‌کراوه و ناوی که‌سایه‌تی و ڕێبه‌رانی کوردستان که ئه‌م وه‌فده پێکده‌هێنن، ئاشکرا نه‌بووه.
News Code 7890
Your Comment