به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو هیدر نوئرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی هێزه‌کانی کوردی سووریا به هه‌واڵنێرانی وت: تورکیا هاوپه‌یمانێکی گرینگ و پڕبایه‌خی ئه‌ندامی ناتۆی ئه‌مریکایه. ئه‌مریکا نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت و ئێمه گفتوگۆ و دانووستانێکی زۆرمان له‌گه‌ڵ جه‌نابی ئه‌ردۆغان ئه‌نجام داوه.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که نیسبه‌ت به په‌که‌که نیگه‌ران بن و ئێمه له‌م بابه‌ته و هێرشه‌کانی په‌که‌که تێده‌گه‌ین. ئێمه ئه‌وان به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌زانین.
تورکیا هێزه‌کانی کوردی سووری سه‌ر به په‌که‌که ده‌زانێت و ئه‌وانیش به هێزێکی تیرۆریستی وه‌سف ده‌کات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له سووریا جه‌ختی کرد: ئه‌مه گریمانهیێکه و ئێمه نامانه‌وێت سه‌باره‌ت به گریمانه‌کان قسه بکه‌ین.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ده‌ڵێت: ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا گریمانه‌یه هه‌رچه‌ند ئه‌مریکا له نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی په‌که‌که تێده‌گات.
News Code 7875
Your Comment