بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاوی کردەوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و هەماهەنگییان لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری، رۆژی 15ی ئەم مانگە 9 ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆری رۆژئاڤا (YAT) بە دوو هەلیکۆپتەر ویستویانە بەرەو شاری سلێمانی بڕۆن لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەڵام لەرێگەی گەشتەکەیاندا لە دهۆک هەردوو هەلیکۆپتەرەکە بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە کەوتوونەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا نۆ ئەندامی دژەتیرۆر گیانیان لەدەست داوە، یەکێک لەوانەشی کوژراوە شەرڤان کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆرە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، هێزەکانی دژەتیرۆری رۆژئاڤا (YAT) رۆڵێکی گەورەیان گێڕاوە لە شەڕی دژی داعش لە کۆبانێ، رەققە و دێرەزوور و هاوبەشی سەرەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتین لە دژی داعش، بۆیە بەردەوام هەوڵیان داوە ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیارییان لەگەڵ سەرجەم هێزەکانی دژەتیرۆری ناوچەکە هەبێت.
باسی لەوەش کردووە، "لەکاتێکدایە سەرەخۆشی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، خێزانی شەهیدەکان و رۆڵەکانی گەلی سووریا دەکەن، جەختیش لەسەر بەردەوامی بەرگری کردن لە خاکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە دژی تیرۆر دەکاتەوە، داواش لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات هاوکارییان بێت بۆ گواستنەوەی تەرمی شەهیدەکان بۆ وڵات و بەگوێرەی رێکارە یاساییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا بکات".
بەشی سووریا- هەسەدە رایگەیاند، ئێوارەی 15ی ئەم مانگە دوو هەلیکۆپتەر کە 9 ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستانی سووریای تێدابووە بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە لە دهۆک کەوتوونەتە خوارەوە.
News Code 7862
Your Comment