بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی لە ئەنقەرە پێشوازیی لە ساولی نینیستۆ، سەرۆکی فینلاند کرد، دوای کۆبوونەوەی لووتکەی هەردوو وڵاتیش، هەردوو سەرۆکی تورکیا و فینلاند کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا.
رەجەب تەییب ئەردۆغان و ساولی نینیستۆ، باسیان لە دۆسییە هاوبەشەکانی نێوان ئەنقەرە و هێڵسنکی، پەیوەندییە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی نێوانیان کرد.
یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پرسی ئەندامیەتی فینلاند بو لە هاوپەیمانی ناتۆ، لەم بارەیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا وتی، ئەنقەرە رەزامەندە بە بوونی فینلاند بە ئەندامی ناتۆ و داواشی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد دەست بکات بە رێکارەکانی پەسەندکردنی فینلاند لە هاوپەیمانی ناتۆ.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر سوید رێکاری پێویست نەگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئەنقەرە هەڵوێستی خۆی ناگۆڕێت و رەزامەند نابێت سوید ببێتە لە ئەندام لە ناتۆ.
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد دەست بکات بە رێکارەکانی پەسەندکردنی داواکاریی هێڵسنکی بۆ بەئەندامبوون لە ناتۆ.
News Code 7861
Your Comment