بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 ڕیختەر سنووری سلێمانی و هەڵەبجەی هەژاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هەڵەبجە و سلێمانی ڕایگه‌یاند كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزكه‌ 5.1 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌

بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له كاتژمێر 9:32 خوله‌ک له‌ قووڵایی 43 كیلۆمەتر ڕوویداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزكه‌ 5.1 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌ و له‌ دووری 76 كم بووه‌ له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی و 13 كم له‌ رۆژهه‌ڵاتی هه‌ڵه‌بجه‌.

News Code 7860

Your Comment

You are replying to: .
captcha