بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی ئاداری 2023، هاوپەیمانیی نێودەڵەتیی دژی داعش لە راگەیێندراوێکدا گوتی کە شەوی رابردوو "کاتژمێر 9:00ی شەو بەکاتی نێوخۆ دوو رۆکێتی 107 مللیمی، هێزەکانی هاوپەیمانانی لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج".
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی باس لەوەش دەکات، هێرشەکە نەبووەتە هۆی برینداربوونی کەس و هیچ زیانێکی ماددیشی نەبووە و لێکۆڵینەوەیان لە هێرشەکە دەستپێکردووە.
جۆناسن فێرەر، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق و سووریا دەڵێت: "هێرشی لەمجۆرە، هێزەکانی هاوپەیمانان، هاوبەشەکان و سڤیلیش دەخەنە مەترسییەوە و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەش بنپێ دەکەن."
Your Comment