ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان دۆلار به‌ 132 هه‌زار دابه‌ش کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا بانکی‌ بازرگانی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌ست به‌ فرۆشتنی‌ دۆلار ده‌که‌ن بۆ هه‌ر دۆلارێک به‌ هه‌زار و 320 دینار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشەممە 13ی ئادار، لقی هه‌ولێری بانکی بازرگانیی هه‌رێم ‌ ده‌ستی به‌ فرۆشتنی دۆلار به‌ گه‌شتیاران کرد و هه‌ر دۆلارێک به‌ هه‌زار و 320 دینار دابەش کرا.

بەپێی هەواڵێکی سایتی رەسمی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی، مه‌رجی‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و دۆلاره‌ دیاری‌ کراوه‌ که‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا فۆرمێک پڕ بکرێته‌وه‌ که‌ له‌ سه‌عات 8:30ی‌ به‌یانی‌ تا دووی‌ دوای‌ نیوه‌ڕۆ به‌رده‌ست ده‌بێت، دواتر گه‌شتیار کاتێکی گونجاوی بۆ دیاری ده‌کرێت تا سه‌ردانی لقی پارێزگای هه‌ولێری بانکی بازرگانی هه‌رێم بکات، بانکه‌که‌ وای‌ نووسیوه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌یش کراوه‌ که‌ "پاسپۆرت و ڤیزای گه‌شت کردن و تکتی فڕۆکه‌" پێویسته‌ له‌ناو مامه‌ڵه‌ی‌ هاووڵاتییان هه‌بێت. هه‌روه‌ها گه‌شتیارانی عه‌مره‌ که‌ تکتی فرۆکه‌یان نییه‌ داواکارییه‌کانیان به‌بێ بوونی تکتی فڕۆکه‌ قبووڵ ده‌کرێت.

News Code 7839

Your Comment

You are replying to: .
captcha