واده‌ى خۆپیشاندان له ‌هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نى ڕاوێژکاریی پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیاریان دا بایکۆتى یادى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ بکه‌ن و له‌جیاتى ئه‌وه‌ خۆپیشاندانى ناڕه‌زایی ئه‌نجام بده‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجومەنەکە ڕایانگەیاند، کۆمەڵەی قوربانیان و کەس‌وکاری شەھیدان و ھیچکام لە ڕێکخراوەکانی ھەڵەبجە بەشداریی یادەکە ناکەن و وەک نارەزاییەک لە کاربەدەستانی ئێستای شارەکە و بۆ داواکردنی مافەکانیان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن لەجیاتى به‌شداریان له‌یاده‌که‌.

لە کۆبونەوەیەکدا چین و توێژە جیاوازەکانی هەڵەبجە (مامۆستایانی ئایینی و چالاکوانان و کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان وهاوڵاتیان)، بڕیاریان دا بۆ ساڵیادی 35 ساڵەی تاوانی کیمیابارانى هەڵەبجە بایکۆتی یادەکە بکەن و بۆ جێبەجێ کردن و کار کردن لەسەر داواکاریه‌کانی پارێزگا بێخزمەتەکەیان له‌رۆژى 14/3/2023 خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجام بدەن.

ئه‌مساڵ 35 ساڵ به‌سه‌ر تاوانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ تێده‌په‌ڕێت، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان نیگه‌رانن حکوومه‌ت قوربانیه‌کانیان له‌به‌رچاو ناگرێت و ئاوڕ له‌ که‌س وکارى قوربانیه‌کان و پارێزگاکه‌یان ناداته‌وه‌.

News Code 7837

Your Comment

You are replying to: .
captcha