كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كۆنگره‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كامیل حاجی عەلی كه‌ خۆى وه‌كوو ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ناساندووه‌ ئاشكرای‌ده‌كات، "كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، كۆنگره‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامىی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه ‌و داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كامیل حاجی عەلی كە خۆی وه‌كوو ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی ناساندوە بە ده‌نگى ئه‌مریكای‌ ڕاگەیاندووە: "کۆمسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بەدوو نووسراو، کۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی هەڵوەشاندۆتەوە و له‌ڕێگه‌ى دوو نووسراوه‌وه‌ داوای ئەنجامدانەوەی کۆنگرەی کردووە".

ناوبراو ده‌شڵێت: "كۆمسیۆن 25ى مانگى ڕابردووى ئه‌مساڵى دیاری كردبوو بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ى كۆنگره‌ تاوه‌كوو هەردوولامان پێکەوە کۆنگرە ببەستین، بەڵام کۆنگرە دواخراوە و کاتەکەی دیاری نەکراوە، ئەوکات ئێمە ئامادەبووین بەشدار بین لەئەنجامدانەوەی کۆنگرەدا".

کامیل حاجی عەلی ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه‌: "ژماره‌یه‌كى زۆر له ‌كادیر و لایه‌نگرى حزبه‌كه‌ وازهێنانیان ڕاگه‌یاندووه‌، بەهۆی ناڕازی‌بوون لە سیاسەتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ئێمه‌ش دەمانەوێت ئەو خەڵکانە ئاشت بکەینەوە و ئیش ‌و کارەکانمان بەدامەزراوەیی بکەین، ئێمە خەریکی هێنانەوەی ئەو خەڵکەین کە دانیشتون، چوونکە ئەوان چاوەڕێی ئەوە بوون بزووتنەوە بخرێتەوەسەر هێڵە ڕاستییەکەی خۆی".

لەبەرامبەر ئه‌و قسانه‌ى كامیل حاجى عه‌لى، عەبدوڵڵا وەرتێ وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ‌و کەسایەتی نزیک لە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز به‌هه‌مانشێوه‌ بۆ دەنگی ئەمریکای وتوویه‌تى: "بزووتنەوە کۆنگرەی ئەنجام داوە و تێپەڕیوە، بڕیاری ئەنجامدان یان ئەنجام‌نەدانی کۆنگرە لای خودی بزووتنەوەی ئیسلامییە".

ئه‌وه‌شى وتووه‌: "هەر گرفتێکیش هەبێت خۆمان بەلێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمسیۆن چارەسەری دەکەین، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیزە و بە دەنگی زۆرینە هەڵبژێردراوە، کاک کامیل خۆی کاندید کرد و نەیتوانیی پەنجا کۆی یەک بهێنێت، بۆیە کۆنگرە بەناچاریی، مامۆستا عیرفانی هەڵبژاردەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی دروست نەبێت".

News Code 7835

Your Comment

You are replying to: .
captcha