ئەمریکا پابەند دەبێت بە پاڵپشتی کردنی هەوڵەکان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، لەبارەی سەردانی وەزیری بەرگریی وڵاتەكەی بۆ هەولێر، رایگەیاند، واشنتۆن پابەند دەبێت بە پاڵپشتی كردنی هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.

ئەلینا رۆمانۆوسكی، لە تویتێكدا وتویەتی: "لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆ بووەوە بۆ دووپاتكردنەوەی شەراكەتمان لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان."

جەختیشی كردۆتەوە كە: "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پابەند دەبێت بە پاڵپشتی كردنی هەوڵەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ نوێ­كردنەوە و یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە لەپێناو گەرەنتی كردنی تێكشكاندنی هەمیشەیی داعش."

News Code 7814

Your Comment

You are replying to: .
captcha