یەکێتی شێتخانە نییە بەڵکوو حزبی ڕاپەرین ‌و دەوڵەتدارییه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ژى ئه‌مین په‌یامێكى ئاراسته‌ى بافڵ تاڵه‌بانى كرد و ڕایگه‌یاند، یەکێتی حزبی پارێزگارییە لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان نەک شێتخانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌په‌یامێكدا بۆ ساڵیادى ڕاپه‌ڕین، ئه‌ژى ئه‌مین نووسیویه‌تى: "لەکاتێکدا یادی ڕاپەڕین دەکەینەوە، حزبی شەهیدان بەشێوەیەک شێوێندراوە کە لەپێشوودا هاوڕێ ‌و هاوخەباتانی مام کێ بوون؟! بەڵام ئێستا ڕەیان کلدانی ‌و قەیس خەزعەلین".

هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا ئه‌ژى ئه‌مین باسى له‌وه‌كردوه‌، "هەر مامەڵەیەکی ناتەندروست بەرامبەر هەڤاڵانمان وەڵام دەدەینەوە، یەکێتی حزبی ڕاپەرین‌ و دەوڵەتداریی‌ و پارێزگارییە لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان لەناوخۆ و بەغدا نەک شێتخانە".

News Code 7797

Your Comment

You are replying to: .
captcha