بۆ تێکشاندنی یەکجارەکیی داعش، دۆستەکانمان  لە ناوچەکە پێویستیان بە پشتگیرییە

بەشی جیهان- سەرۆکی سوپاسالارە هاوبەشەکانی ئەمریکا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە کوردستانی سووریا و یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای بەسەرکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارک میلی سەردانی سووریای کرد بۆ هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی ئەو هەوڵانەی کە واشنتن بۆ رێگری کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش دەیدات و بەپێویستی دەزانێت هێشتا هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا بمێننەوە.

ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەی سەرۆکی سوپاسالارە هاوبەشەکانی ئەمریکا بۆ سووریا، خوێندنەوەبوو بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر ئەو هەڕەشانەی ئەگەری هەیە رووبەڕووی ببنەوە، لەنێویاندا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

هەرچەندە داعش رۆژگارێک لە دوای 2014ـەوە یەک لەسەر سێی خاکی سووریای لەژێر کۆنتڕۆڵدا بوو و ئێستا بە فەرمی وەکوو بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن بستێک خاکیان لەژێر کۆنترۆڵدا نەماوە، بەڵام هێشتا چەکدارەکانیان لە ناوچە دابڕاوەکاندا خۆیان شاردووەتەوە و ناوە ناوە هێرش دەکەن.

واشنتن دەڵێت، هێشتا سەرهەڵدانەوەی داعش مەترسیێکی گەورەیە.

لە سەردانە رانەگەیێندراوەکەی لەلایەن رۆژنامەنووسان پرسیاری لێکرا ئایا مانەوەی هێزەکانییان شایەنی ئەو مەترسی و سەرکێشییەن کە لە سووریا هەیە، مارک میلی وەڵامی دایەوە و گوتی: " ئەگەر پێتانوایە ئەمە گرنگە، ئەوا وەڵامەکە بەڵێیە".

سەرۆکی سوپاسالارە هاوبەشەکانی ئەمریکا گوتیشی: "من پێموایە گرنگە، پێموایە تێکشاندنی یەکجارەکی داعش و بەردەوامبوونی پاڵپشتییەکان بۆ دۆست و هاوپەیمانانمان لە ناوچەکە، ئەرکی گرنگن و پێویستە بە ئەنجام بگەیەنرێن".

News Code 7791

Your Comment

You are replying to: .
captcha