بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیدارێکدا لهگهڵ میدیاى نزیک له حزبهکهى، فازڵ میرانى ڕایگهیاند: "ئەگەر دەستوەردانمان کردبێت لەکاری ناوخۆیی یهکێتیدا حەقیانە گلهییمان لێبکهن، بەڵام ئێمە بۆچی دەستوەردان لەکاری یەکێتیدا بکەین، بۆچی ئێمە بەرامبەر کوڕەکانی مام جەلال پشتگیریی لاهوور بکەین؟ چی لاهوور لەئەوان باشترە".
بۆ ئهو پرسه، لاهوور شێخ جهنگى له ڕێگهى نووسینگهى تایبهتى خۆیهوه پهیامێکى بڵاو کردۆتهوه و دهڵێت: "دەستخۆشی لە فازڵ میرانی دەکەین بۆ وەڵامدانەوەی هەموو ئەو چەواشەکارییانەی دوو هەفتەی ڕابردوو کە گوایە پارتی دەستی هەبووە لە دەرچواندنی بڕیاری دادگای هەولێر لە بەرژەوەندیی لاهوور شێخ جەنگی".
ههر لهدیدارهکهیدا فازڵ میرانى وتوویهتى: "پرسى هاوسهرۆکى ناو یهکێتى، بەڕای من ئەو بابەتە لە دادگای بەغدا و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بەغداوە یەکلایی کراوەتەوە و ئەوە کێشەی پارتی نییە و کێشەی یەکێتییە".
بۆ ئهوهش لاهوور شێخ جهنگى دهڵێت: "ئەگەر بێت و ئەو بۆچوونەی فازڵ میرانی لەسەر باوەڕبوون بە دادگای بەغدا و باوەڕنەبوون بە دادگاکانی کوردستان بۆچوونی هەموو پارتی بێت، ئەوکات هەموو ئەو کەیسە یاساییانەی کە لەماوەکانی ڕابردوودا کێشەی خستە بەردەم پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، دەکەونە ژێر پرسیارەوە".
Your Comment