بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "تائێستا هیچ وادەیەک دیار نەکراوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێشتر ئێمە وادەیەکمان دیارکردبوو یەکێتی هەڵیوەشاندەوە".
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی وزاری یه‌کێتی ناو حکومه‌ت، وته‌بێژی پارتی وتی: "له‌و باره‌یه‌وه هیچ گفتوگۆیه‌کیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نه‌کردووه".
له دوای کوژرانی عه‌قید هاوکار جاف، ئه‌فسه‌ری دژه‌تیرۆر له هه‌ولێر و تۆمه‌تبارکردنی دژه‌تیرۆری یه‌کێتی به کوشتنی، په‌یوه‌ندییه‌کانی پارتی و یه‌کێتی گه‌یشتنه ئه‌وپه‌ڕی ئاڵۆزی، هه‌ر له کاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌دا نزیکه‌ی پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر تیمی وزاری یه‌کێتی به‌سه‌رۆکایه‌تی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان کرد و رۆژی 11ی 12ی 2022، هەموو تیمی یەکێتی لە حکوومەت لە گروپی "واتساپی" ئەنجومەنی وەزیران کشانەوەو بایکۆتی کۆبونەوەکانی حکومەتیان کرد.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هه‌وڵی کۆبونه‌وه‌ی نێوانیان درا، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره‌که‌ی دادگای ئاسایشی هه‌ولێر، که لاهور شێخ جه‌نگی به هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی ناساند، په‌یوه‌ندییه‌کانیان پچڕایه‌وه.
هاوکاتی ئه‌وه‌ش شه‌ڕی میدیای هه‌ردوولا به‌رده‌وامه و له میدیای فه‌رمی و سێبه‌ریانه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر یه‌کتری، دواهه‌مینیان بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێک بوو له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی 27ی شوباتی 1995ی زاخۆ، که تێیدا کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی وه‌ک تۆمه‌تبار ناوی هێنراوه.
Your Comment