بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان رایگەیاند، لە چەند رۆژی سەرەتای بوومەلەرزەکەدا بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و چەند هۆکارێکی دیکە نەیانتوانیوە بەوجۆرەی دەیانویست، بەهانای سەمسوورەوە بچن، بۆیە داوای گەردن ئازادی لە خەڵکی سەمسوور کرد.
سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها جەختی کردەوە، هەر خانووێک و تەویلەیەکی رووخاو و زیانلێکەوتوو، بە دروست کردنی دانەیەکی باشتر و مۆدێرنتر قەرەبوو دەکرێتەوە. هاوکات باسی لەوە کرد، تەواوی کارگە و دووکانە زیانلێکەوتووەکانیش نۆژەن دەکرێنەوە.
ئەردۆغان رووی دەمی لە خەڵک کرد و بە روونی داوای لێکردن ماوەی ساڵێکی وەکوو دەرفەت پێبدەن.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بۆ کرد، لە بوومەلەرزەکەی 6-2-2023ی مەڕەش کە کاریگەریی لەسەر 10 پارێزگا دروستکرد، 44 هەزار و 374 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 115 هەزار کەسیش بریندار بوون.
Your Comment