عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەست‌لەکار دەکێشێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی حەمەساڵح داوای لێبووردنی کرد و رایگەیاند، داوای لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کردووە، دەست‌لەکارکێشانەوەی بخاتە بەرنامەی کارەوە و پەسەندی بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، "داوام لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کردووە، دەست‌لەکارکێشانەوەم لەکاری پەرلەمانی بخاتە بەرنامەی کارەوە، داوای لێبووردن دەکەم لەهەر هەڵە و کەمتەرخەمیەکم لەماوەی کاری پەرلەمانی کردبێتم".

عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەش کردووە، "من لە 8ی (کانونی یەکەم/12)ی 2022ەوە دەست‌لەکارکێشانەوەم واریدە کراوە و سێ جاریش داوام لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە بیخاتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام نەمدەویست ئەوەی باوەڕمە بیکەمە موزایەدە".

ناوبراو دەشڵێت، "لە 6ی (تشرینی دوەم/11)ی 2022 بۆیە باسم نەکرد، هەندێک کەس هەموو گیانیان گەندەڵیە دەیانویست بیکەنە موزایەدە، بۆ شکاندنی هاوڕێکانمان، هەرگیز من خۆم بە دڵسۆزتر نازانم لەم هاوڕێیانەم کە دەمێننەوە، ئەمە تەنیا جیاوازی بیرکردنەوەیە، لەمێژە پێم‌وایە ناتوانم ئیزافەی زیاتر بکەم بۆ کارەکەم، خانەنشین نابم و دەبمەوە مامۆستا".

News Code 7763

Your Comment

You are replying to: .
captcha