لە پارێزگای دیلۆکی تورکیا 22 بەڵێندەر دەستگیر کران

بەشی تورکیا- لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە باڵەخانە وێرانبووەکانی پارێزگای دیلۆک لە کوردستانی تورکیا، 22 بەڵێندەر دەستگیر کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، داوود گوڵ، پارێزگاری دیلۆک سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو باڵەخانانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی مەڕەش وێران بوون رایگەیاند، بەهۆی رووخانی باڵەخانەکانی دیلۆک 22 بەڵێندەر دەستگیرکراون.

لە دوو بوومەلەرزە گەورەکەی مەڕەش کە رۆژی 6ی شوبات تۆمارکران، لە هەشت پارێزگای بەکووری کوردستان و سێ پارێزگای تورکیا وێرانکاری گەورە روویدا.

لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە باڵەخانە وێرانبووەکان بەردەوامن، داود گول، پارێزگاری دیلۆک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، جگە لە دەستگیرکردنی ئەو بەڵێندەرانە، گەڕان بەدوای 80 بەڵێندەر بەردەوامە کە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکراوە
.

News Code 7746

Your Comment

You are replying to: .
captcha