یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی کات دەکوژێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی مەکتەبی سیاسی پارتی ده‌ڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن، یەکێتی کات دەکوژێت و کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی به ‌میدیاكانی‌ حزبه‌كه‌ی‌ وتووه‌، دەکرێت لەرێگەی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان کۆبوونەوە بکرێت و پێویستە یەکێتی بەخۆیدا بچێتەوە و پرسەکان بە گرنگ وەربگرێت، چوونکە بەرپرسیارێتی مێژوویی لەسەر هەموو لایەنەکانە.

ناوبراو وتیشی‌، "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن، یەکێتی کات دەکوژێت و کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی ناکات".

دوایین کۆبوونەوەی پارتی و یه‌كێتی رۆژی 28ـی کانونی دووەم لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاووتوێ کرا، هاوکات پرسی ئەمنی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

News Code 7726

Your Comment

You are replying to: .
captcha