بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی "سهباح"ى فهرمیى حکوومهتى عێراق بهمانشێتى (ئایا هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟) بابهتێکى بڵاو کردۆتهوه و ئاماژهى بهوهداوه: "هەرێم دەسەڵاتێکی فراوانی هەیە و هاوشێوە لەگەڵ بەغدا مامەڵە دەکات".
ڕۆژنامەکهى زمانحاڵی حکوومەتی عێراق باسى لهوهش کردوه: "بەهۆی خراپیی دۆخی هاوڵاتیانی هەرێم لە بوارە جیاجیاکاندا و لاوازیی ئەگەری چارەسەرکردنی کێشمەکێشی بەردەوامی هەردوو پارتە سەرەکییەکە، لە ڕاپرسییەکدا کە سەنتەری ئەکادیمی (ڕاپرسی و شیکاریی) ئەنجامی داوە دەرکەوتووە، خواستێکی جەماوەری هەیە بۆ قبووڵکردنی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی ناوەند".
لهو بابهتهى ڕۆژنامهکهى زمانحاڵى حکوومهتى عێراق بڵاویکردۆتهوه ئاماژه بهوهکراوه، "هەرێمى کوردستان تاکڕەویی دەکات بە قەوارەیەکی دەستووری خاوەن دەسەڵاتێکی فراوان لە سایەی دەوڵەتێکی فیدراڵدا، لە زۆربەی کاتیشدا هەولێر لەگەڵ بەغدا هاوشێوە مامەڵە دەکات".
ئهوهش هاتووه، "قبووڵ کردنی ئەو بیرۆکەیە کە پێشتر تەنها بیرکردنەوە لێی حەرام کراو بوو، تیشک دەخاتەسەر ئەو قەیرانە درێژخایەنی هەرێم پیایدا تێپەڕدەبێت، لەسایەی مەترسییە ئەمنیی و ئابووری و سیاسییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان".
Your Comment