ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی توركیا گەیشتە 39 هەزار و 672 كەس

بەشی تورکیا- وەزیری ناوخۆی توركیا، ئاشكرای كرد كە تا ئێستا، 39 هەزار و 672 كەس بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی چەقەكەیان مەڕەش بوو، گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەیمان سۆیلو، لە مینای بەشداری كردنی لە پەخشی ڕاستەوخۆی كەناڵی سی ئێن ئێن توركدا، باسی لەوە كرد كە "هەر لە یەكەم ساتی روودانی بوومەلەرزەكەوە، ژمارەیەكی زۆر لە وەزیر، كارمەندانی حكوومی، نوێنەرانی كۆمەڵگەی مەدەنی و خۆبەخشەكان گەیشتوونەتە ناوچە كارەساتبارەكان و هەموو بەیەكەوە كاریان كردووە بۆ ساڕێژكردنی برینەكان".

سۆیلو ئاماژەی بەوە كرد كە ژمارەی ئەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەكەوە كاریگەریان لەسەر دروست بووە و كارەكانی گەڕان و رزگاركردن تیایاندا ئەنجامدراوە زیاد لە 20 هەزار باڵەخانەن و تا ئێستا 39 هەزار و 672 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە.

News Code 7712

Your Comment

You are replying to: .
captcha