بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم عەبدلمەجید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان گوتی: گرووپی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ئێران لە 14/2 هاتوونە هەرێمی کوردستان و چەند ڕۆژێک دەمێننەوە تا هەڵسەنگاندن بکەن بۆ ئاسانکاری و ڕێوشوێنی هێنانی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان و لەم ڕۆژانەدا سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن.
ناوبراو گوتیشی: ئێستا بەپێی ئامارە فەرمییەکانی خۆمان ساڵانە 15٪ گەشتیاری هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان لە درەوەی عێراقەوەن کە بەپێی ئامارەکان لە ساڵی 2022دا نزیکەی یەک ملیۆن گەشتیاری وڵاتانی دەوروبەر و ئاسیا و ئەورووپا و ئەمریکا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
هەر لەم بارەیەوە، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان گوتی: ئێمە لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان 10٪ باج وەردەگرین و بەپێی هەڵسەنگاندن بۆمان دەرکەوتووە هەر گەشتیارێک کە دێتە هەرێمی کوردستان نزیکەی 250 تا 400 دۆلار خەرج دەکات.
Your Comment