80 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 80 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 56 هەزار و 803 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەمە 28ی بەفرانباری 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 6 هەزار و 16 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 1 ملیۆن و 330 هەزار و 411 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 80 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 56 هەزار و 803 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 1 ملیۆن و 119 هەزار و 137 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 771

Your Comment

You are replying to: .
captcha