لە شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوانی ئیدان کردنی دەستگیریی ئۆجەلان بەڕێوە چوو

بەشی سووریا- لەچەند شارێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، خەڵک بە رێکخستنی ڕێپێوان ١٥ی شوباتیان ئیدانە کرد لە ساڵڕۆژی دەستگیر کردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ٢٤ ساڵ پێش ئێستا لە ١٥ی شوبات دا عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرکردەی پەکەکە لەلایەن هێزە نێونەتەوەییەکانەوە دەستگیر کرا و بەو بۆنەوە خەڵک بە رێکخستنی ڕێپێوان لە شارەکانی هەجین و ئەل سەڤایە، کە شارۆچکەکانی دێرەزۆرن، لە شەدادێ و هۆل، کە ناوچەی حەسەکەن، لە کامپی سەرێکانی لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، لە ڕەقا لەلایەن یەکێتیی ژنانی گەنج و مەکتەبی پەروەردەیی ئەکادیمیای کۆمەڵگەی دیموکراتیک، لە حەلەب لەلایەن ئەنجوومەنە گشتییەکانی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود و تێکۆشان؛ ناڕەزایی خۆیان نیشان دا.

لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا ڕاگەیێندرا، تا ئازادیی ناوچە داگیرکراوەکان و ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و تێکۆشان گەورەتر و بەهێزتر دەکەن.

News Code 7706

Your Comment

You are replying to: .
captcha