وەزارەتی دەروەی ئەمریکا ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی دانوستانەکانی لیژنەی هەماهەنگی واشنتۆن-بەغدا بڵاو کردەوە

بەشی جیهان- بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، واشنتۆن پاڵپشایی بەغدا دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان و پاراستنی یەکگرتووی و ئاسایش و سەروەریی خاکی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای سەردانەکەی شاندێکی عێراقی بۆ ئەمریکا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەنجامەکانی دانوستانی لیژنەی هەماهەنگی واشنتۆن-بەغدای بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی واشنتن، لە کۆبوونەوەکەیاندا هەردوولا قسەیان دەربارەی ئەو ئاڵنگاریانە کرد کە ئابووریی عێراق دووچاری هاتووە، لەنێویاندا ئەو ئاستەنگیانەی لەبەردەم بازاڕەکانی گۆڕینەوەی دراو دروستبوون.

ئەمریکا پێشوازی دەکات لە هەوڵەکانی عێراق بۆ جێبەجێکردنی ئەو چاکسازیانەی پەیوەندییان بە ئابووری و دراوی عێراقەوە هەیە، هەروەها بەمۆدێرنکردنی سیستمی دارایی و بانکی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، نەهێشتنی دەستکاریکردنی سیستمی دارایی، هەروەها پاڵپشتیکردن لە هەوڵەکانی عێراق بۆ زیادکردنی دەرفەتی ئابووری، لەنێویاندا بەهێزکردنی بازاڕی دارایی و دراو.

شاندە ئەمریکییەکە پاڵپشتیی بۆ هەوڵەکانی عێراق بۆ بونیادنانی توانای تەکنیکی و جێبەجێ کردنی ستانداردە جیهانییەکان بۆ پارێزگاریکردن لە سیستمی بانکی لە دژی تاوانە داراییەکان، سپیکردنەوەی پارە و رۆیشتنی پارە بۆ گرووپە تیرۆرستییەکان دووپاتکردەوە.

هەردوولا جەختیان کردووەتەوە کە لە هاوئاهەنگیکردن بۆ بەمۆدێرنکردنی سیستمی دارایی عێراق بۆ باشترکردنی گوزەرانی خەڵک بەردەوام دەبن.

ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ شاندە عێراقییەکە سەرنجیان خستووەتەسەر هاوئاهەنگیی ئابووری، پەرەسەندنەکانی کەرتی وزە و گۆڕانی کەشوهەوا. دەشڵێت، ئەمە نیشانەی پێگەیشتن یاخود بەرەوپێشچوونی هاوبەشی ستراتیژیی نێوان هەردوولایە.

هەردوو شاندەکە گرنگی بە بەرەنگاربوونەوە و خۆگونجاندنیان لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا دووپاتکردەوە. شاندی عێراقی بۆ شاندە ئەمریکییەکەی روونکردووەتەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا عێراق ستراتیژیەتێکی گشتگیری حکومی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا رادەگەیێنێت.

هەردوولا بڕیاریان دا بە خێرایی پرۆژەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی گازە زیانبەخشەکان بە ژینگەدا جێبەجێ بکەن و تاوەکو ساڵی 2030 ئامانجی "سفرکردنی سووتاندن" و هەروەها "پابەندیی گازی میسانی جیهانی" بپێکن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، واشنتن چاوخشاندنەوەی بە پلانی فراوانکردنی بەرنامەی گۆڕانی کەشوهەوا کردووە، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر لە یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری وەکو هاوکاریی گشتیی پەرەپێدان پێشکێش بە عێراق کردووە.

هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی ئەوەش کردووە، کە کارکردن لەسەر بەرەوپێشبردنی بەکارهێنانی "تەختەی خۆر بۆ کێڵگە کشتوکاڵییەکان" لە عێراق بکەنە کاری لەپێشێنە و چوارچێوەیەکی یاسایی دابمەزرێنن بۆئەوەی هانی وەبەرهێنان لە کەرتی وزە نوێبووەکان بدرێت.

دەربارەی قەیرانی ئاو لە عێراق شاندی هەردوولا گفتوگۆیان کردووە؛ وەزارەتی دەرەوە دەڵێت، ئەمریکا لە پلانیدایە بەردەوامی بە هاوکارییە تەکنیکییەکانی بدات بۆ باشترکردنی ئیدارەدانی ئاو لە عێراق.

News Code 7705

Your Comment

You are replying to: .
captcha