کوردپرێس:
بەگوێرەی قسەکانی حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەفتەی داهاتوو واژۆی گرێبەستەکانی گەڕی پێنجەمی مۆڵەتی نەوتی واژۆ دەکرێن کە تایبەتن بە مۆڵەتی دۆزینەوە و گەشەپێدان لە شەش کێڵگە و ناوچە لە ناوچە سنوورییەکانی سێ پارێزگا کە سێ لە گرێبەستەکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی پارێزگای دیالەن.
وەزارەتی نەوت ئەو شەش کێڵگە و ناوچانەی بڵاوکردووەتەوە کە گرێبەستەکان دەیانگرێتەوە و ئەمانەن:
1- دۆزینەوە و گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی ناوچەی نەوتخانە لە پارێزگای دیالە و رەوانەکردنی بۆ کۆمپانیای جیۆجیدی چینی.
2- گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی کێڵگەی حەوێزەی نەوتی لە پارێزگای میسان و رەوانەکردنی بۆ کۆمپانیای جیۆجیدی چینی.
3- گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی کێڵگەی سەندیبادی نەوتی لە پارێزگای بەسرا و رەوانەکردنی بۆ کۆمپانیای یو ئەی جی چینی.
4- گەشەپێدان و دۆزینەوەی کێڵگەکانی گڵابات لە پارێزگای دیالە و رەوانەکردنی بۆ کۆمپانیای نەوتی هیلالی ئیماراتی.
5- گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی کێڵکەگانی ئینجانە لە پارێزگای دیالە و رەوانەکردنی بۆ کۆمپانیای نەوتی هیلالی ئیماراتی.
6- دۆزینەوە و گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی ناوچەی "خضر الماء" لە پارێزگای بەسرە و رەوانەکردنی بۆ کۆمپانیای نەوتی هیلالی ئیماراتی.
Your Comment