بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا پارتی دیموکرات دەستی توانای هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە سەرژمێریی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو دووپات بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فایەق یەزیدی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی "المعلومە"دا ڕایگەیاند: پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا کارتی مردووەکانی بۆ دەنگدان بەکارهێناوە و ناسنامەی دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان زۆر کۆنە و ماوەیەکی زۆرە کە نوێ نەکراوەتەوە.

یەزیدی دەشڵێت: بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان پارتی دیموکرات دەستی توانای هەیە، بۆ نموونە لە گوشار دەخاتە سەر دانیشتوانی کەمپی ئاوارەکان و ئێزیدییەکان بۆ ئەوەی دەنگەکانیان بە قازانجی ئەو حیزبە بخەنە سندووقی دەنگدانەوە.

ناوبراو سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، ڕوونیکردەوە، " بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵگەنامە و ناسنامەی دەنگدەران نوێ بکاتەوە و سەرژمێریی دانیشتوان ئەنجام بدات".

News Code 7699

Your Comment

You are replying to: .
captcha