بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سهرۆک کۆماری تورکیا له میانهی دیدارهکهی لهگهڵ سهرۆکی ههرێمی کوردستان ڕایگهیاند که وڵاتەکەی بە ڕێزەوە لە یارمەتیی مرۆیی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان و تیمەکانی دەڕوانێت بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانییانی بوومهلهرزهکهی ههفتهی ڕابردوو.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی دووبارە سەرهخۆشیی مەسعوود بارزانی و هەرێمی کوردستانی بە ئەردۆغان و گەلی تورکیا گەیاند بۆ ئەو کارەساتەی لە ئەنجامی بوومهلەرزەکەی 6ی ئەم مانگە لە چەندین ناوچەی تورکیا و سووریا ڕووی دا و هەزاران قوربانی و زیانێکی زۆری لێ کەوتەوە، هەروەها هاوکاری و پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا دووپات کردەوە.
لای خۆشیەوە ئەردۆغان سوپاس و پێزانینی بۆ سەردانی نێچیرڤان بارزانی و بەسەرکردنەوەی لێقەوماوان و شوێنە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە ڕێزەوە لە یارمەتیی مرۆیی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان و تیمەکانی دەڕوانێت کە هەر لە سەرەتاوە بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانییان، گەیشتنە شوێنە زیانلێکەوتووەکان و هاوکاری و یارمەتییان پێشکەش بە لێقەوماوان کرد.
دهرفهتهکانی برهودان به پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوچەکە بە گشتی و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبووەوەکە بوو.
Your Comment