ئەردۆغان و بارزانی لە ئەنقەرە کۆ بوونەوە

بەشی تورکیا- لە بەردەوامیی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی تورکیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ وڵاتەکەی بە ڕێزەوە لە یارمەتیی مرۆیی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان و تیمەکانی دەڕوانێت بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو.

لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی دووبارە سەره‌خۆشیی مەسعوود بارزانی و هەرێمی کوردستانی بە ئەردۆغان و گەلی تورکیا گەیاند بۆ ئەو کارەساتەی لە ئەنجامی بوومه‌لەرزەکەی 6ی ئەم مانگە لە چەندین ناوچەی تورکیا و سووریا ڕووی دا و هەزاران قوربانی و زیانێکی زۆری لێ کەوتەوە، هەروەها هاوکاری و پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا دووپات کردەوە.

لای خۆشیەوە ئەردۆغان سوپاس و پێزانینی بۆ سەردانی نێچیرڤان بارزانی و بەسەرکردنەوەی لێقەوماوان و شوێنە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە ڕێزەوە لە یارمەتیی مرۆیی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان و تیمەکانی دەڕوانێت کە هەر لە سەرەتاوە بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانییان، گەیشتنە شوێنە زیانلێکەوتووەکان و هاوکاری و یارمەتییان پێشکەش بە لێقەوماوان کرد.

ده‌رفه‌ته‌کانی بره‌ودان به‌ پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوچەکە بە گشتی و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبووەوەکە بوو.

News Code 7697

Your Comment

You are replying to: .
captcha