بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێکى فهرمانگهى میدیا و زانیاریی ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومى بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە ڕۆژانی 13-15ى ئهم مانگه شوبات بەڕێوەدەچێت.
ئهوهش هاتووه: "سەرۆکی حکوومەت لە پەراوێزی لووتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت".
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجامدەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکوومی تێیدا بەشداردەبن.
Your Comment