وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی جیهان- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا به‌سه‌ردانێکى دوو ڕۆژه‌ ده‌گاته‌ عێراق  ‌و دواى کۆتاییهاتنى کۆبوونه‌وه‌کانى، سەردانی هه‌ولێر دەکات.

کوردپرێس:

ڕۆژى دووشه‌ممەی ئەم هەفتەیە‌، سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا به‌سه‌ردانێک ده‌گاته‌ به‌غدا و سه‌ره‌تا کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆک وه‌زیران‌ و دواتریش له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، دواى کۆتاییهاتنى کۆبوونه‌وه‌کانى له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانى عێراق، به‌فڕۆکه‌ تایبه‌ته‌ ڕووسیه‌که‌ى، لاڤرۆڤ سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات ‌و له ‌فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر پێشوازیی لێده‌کرێت.

News Code 7652

Your Comment

You are replying to: .
captcha