بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سایتی خه‌ندان بڵاوی کردەوە، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه شاندی پارتی كه پێكهاتووه له مەحموود محەمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، هێمن هەورامی، عەلی حسێن، پشتیوان سادق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئومێد سەباح و جه‌عفه‌ر ئیمینیكی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی گه‌یشته باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی.
شانده‌كه‌ی پارتی له‌لایه‌ن شاندی یه‌كێتی كه پێهاتبوو له قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئاسۆ مامەند، كارگێڕانی مەكتەبی سیاسیی پێشوازیی لێكرا.
به‌پێی زانیاریه‌كان، بڕیاره له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی دروستبكرێن كه یه‌كێكیان لیژنه‌یه‌كی یاسایی ده‌بێت و تایبه‌ت ده‌بێت به چۆنێتی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەش سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له لێدوانێكدا له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند: "لە نزیکەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ هەر کێشە و گرفتێک هەیە بتوانین چارەسەری بکەین، چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی عێراق، هەروەها چۆنییەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوان هەردوو حکوومەتدا هەن، بەتایبەت لەم دوایانەدا چەند بڕیارێک دراون بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکەین".
Your Comment