مەبەستی ئەنقەرە و دیمەشق لە لێکنزیکبوونەوە، دژایەتی کردنی پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە

بەشی سووریا- لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتدا ڕاگەیێندرا ئامانجی لێکنزیک بوونەوەی ئەنقەرە و دیمەشق، دژایەتی کردنی پڕۆژەی ئیدراەی خۆسەری کوردییە لە باکووری سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ڕەقە و شەهبا چەند کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە دۆخی سووریا، پرسی عەفرین و لێکنزیک بوونەوەی دیمەشق و ئەنقەرە ئەنجام دا.

بەگوێرەی هەواڵی کەناڵی ڕووناهی، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕۆژی چوارشەممە لە شاری ڕەقە لە لایەن ئەنجومەنی سووریای دیموکراتەوە بەڕێوە چوو ڕاگەیەندرا مەبەستی ئەنقەرە و دیمەشق لە نزیکبوونەوە، دژایەتی کردنی پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و چەساندنەوەی گەلانی سووریایە.

هەروەها لە شەهبا بە ئامادەبوونی سیاسەتمەداران و ئەندامانی ئیدارەی خۆسەر و شێخ و پیاوماقووڵانی عەشیرەتەکان کۆبوونەوەیەک لە لایەنMSD وە لەسەر بابەتی لێکنزیکبوونەوەی ئەنقەرە و دیمەشق و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەڕێوەچوو.

لەم دیدارەدا باس لە مەترسی نزیکبوونەوەی حکوومەتی سووریا و تورکیا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئایندەی گەلی سووریا کرا.

News Code 7618

Your Comment

You are replying to: .
captcha