بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای فیدراڵی:
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری داوه به نادروستی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاساکان و هه‌روه‌ها رێکه‌وتنه‌کانی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێم و حکوومه‌تی فیدراڵی، پێویست بوو بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
ئه‌م بڕیاره هیچ خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا ناکات، به پێچه‌وانه‌وه، له‌دژی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌یه که له ساڵی رابردوو، عێراقی له قه‌یرانێکی سه‌خت ده‌رباز کرد بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ و له‌کاتێکیشدایه که پێشڤه‌چونێکی باش له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵیدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانی رابردوو.
ئێمه پێشتریش بۆچوونی خۆمان راگه‌یاندووه که دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق ناده‌ستورییه و پێویسته پێداچوونه‌وه به پێکهاته‌ی ئه‌و دادگایه‌دا بکرێت، ئه‌ویش به‌رێگه‌ی یاسایه‌کی نوێ که به‌پێی حوکمه‌کانی ده‌ستوور بێت به تایبه‌ت حوکمه‌کانی ماده‌ی 92 که به روونی باس له میکانیزمه‌کانی دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵی ده‌کات.
ناکرێت له قۆناغێکی هه‌ستیاری وه‌ک ئێستای عێراقدا، دادگای باڵای فیدرالی به چاوی زۆرینه‌و که‌مینه بڕیار بدات و جیاوازی له‌نێوان پێکهاته‌کانی عێراقدا بکات به تایبه‌ت بابه‌تی موچه‌و قوتی خه‌ڵک که ده‌بێت دوور بێت له هه‌ر گوشار‌و ده‌ستێوه‌ردانێکی سیاسی یان به‌ناو یاسایی. لێره‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین له شوێنی ئاڵۆزترکردنی کێشه و گرفته‌کان، به‌دوای چاره‌سه‌ریی ده‌ستووری و یاساییدا بگه‌ڕێن و له هه‌موویان گرنگتر داڕشتنی یاسایه‌کی نوێ بۆ پێکهێنانی دادگای فیدراڵی که تێیدا مافی هه‌موو لایه‌نێک به بێ ره‌چاوکردنی زۆرینه یان که‌مینه پارێزراو بێت و ناوه‌ڕۆکی ده‌ستووری ساڵی 2005، که هه‌موو گه‌لانی عێراق ده‌نگیان پێداوه جێبه‌جێ بکرێت.
Your Comment