بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی ناوەندیی عێراق پێش هێرشەکەی داعش لە ڕێگای هڵی بۆری کەرکووک- جیحانەوە نەوتی هەناردە دەکرد، بەڵام لەو کاتەشدا میلیشیاکان هەندێک کێشەیان بۆ ئەو هێڵە دروست دەکرد و چەندین جار هەناردەکردنی نەوت ڕێگای ئەو هێڵەوە وەستا.
گۆڤاری ئۆیل پرایس کە پسپۆڕی نەوت و گازە، لە ڕاپۆرتێکدا باس لە ڕێچکەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق دەکات کە یەک لەوانە ڕێچکەی هەرێمی کوردستانە بۆ بەندەری جیحان لە تورکیا و لەوێوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
ئەم گۆڤارە دەڵێت یەکێک لە نائەمنترین ڕێگاکان بۆری نەوتی کەرکووک جیحانە کە بە بۆنەی ئامادەبوونی هێزە چەکدارە جیاجیاکان ئەو بۆریە لە مەترسیدایە.
ئەم گۆڤارە لە وەسفی نائەمن بوونی ئەم بۆریەدا ئاماژە بە هەوڵی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دامەزراندنی هێڵی بۆریی نەوتی دیکە و دووریگرتن لە بۆری نەوتی کەرکووک جیحان، کە ئەوەش دروست کردنی بۆری نەوتێک بوو کە لە کێڵگەی تەق تەق و خورملە تێدەپەڕێت و لە سنووری تورکیا دەلکێتە بۆریی نەوتی کەرکووک جیحان-ەوە.
ئۆیل پرایس دەنووسێت هەرێمی کوردستان لەم ڕێگەوە دەتوانێت نەوتەکەی بۆ تورکیا بگوازێتەوە. هەرچەندە بەغدا هەوڵی داوە لە ڕێگای بۆری نەوتی پێشووی کەرکووک- جیحان نەوتەکەی بۆ تورکیا بنێرێت بەڵام بەو بۆنەوە کە بەشێک لەو بۆریە لە هەرێمی کوردستانەوە تێدەپەڕێت نەیتوانیوە لەو ڕێچکەیەچ کەڵک وەربگرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment