بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیداره‌كه‌دا، رامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌ورووپا سوپاسی پێشوازیی بارزانی كرد و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یشی بۆ راگه‌یاندنی كۆتایی هێنانی ئه‌ركه دیپلۆماسیه‌كه‌ی بوو له عێراق و ستایشی هاوكاری و په‌یوه‌ندی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌ورووپای كرد و هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام و پته‌وتر بن.
له‌به‌رامبه‌ردا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێ بۆ رامۆن بلیكوا خواست و ئاماژه‌ی به بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ورووپا كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه له پێشخستنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورووپا.
له‌به‌شێكی دیداره‌كه‌دا، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و رێگه‌ی دیالۆگ و لێگه‌یشتنی زیاتر كرده‌وه.
له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌ورووپا سه‌قامگیری و ئارامی و پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و به هه‌نگاوێكی ئیجابی بۆ ئاینده‌یێكی باشتر وه‌سف كرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment