بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی شەوی پێنجشەممە پێش چوونەوەی بۆ فڕۆکەخانە سەردانی دوو گەورە مامۆستای شاری سنەی کرد و لەگەڵیان کۆ بوویەوە.
ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی پێش چوونەوەی زانیاریی پێگەیشت کە مامۆستا سەلاحەدین حیسامی پێشنوێژی پێشووی شاری سنە و مامۆستا سەید سەعید حسێنی ئەندامی لیژنەی فتوا نەخۆشن و لە ماڵ خەوێندراون.
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش گەیشتنی ئەو هەواڵە سەرەڕای کەمبوونی دەرفەت سەردانی ماڵی سەید سەلاحەدین حیسامی-ی کرد. بە هۆی نەبوونی دەرفەت برا و کوڕی سەید سەعید حسێنی گەیشتنە ماڵی مامۆستا حیسامی هەرلەوێ ئایەتۆڵڵای ڕەئیسی حاڵیانی پرسی و سەلامی پێگەیاندن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment