ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ست به‌ تۆپبارانی داعش ده‌که‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای ئه‌مه‌ریکا پیگه‌کانی داعش له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی گه‌یاره‌ تۆپباران ده‌که‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆ له‌ناوبردنی شانه‌ نوستووه‌کانی داعش له‌ عێراق، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چه‌ندین پێگه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ عێراق تۆپباران ده‌که‌ن.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆیه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک رایگه‌یاندووه‌: "یه‌که‌کانی تۆپخانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق، پێگه‌کانی داعشیان له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی گه‌یاره‌ له‌ باشووری مووسڵ تۆپباران کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌ شانه‌ نوستووه‌کانی رێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌که‌ بهێنرێت له‌ ناوچه‌که".

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یێکدا روونی کردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌ی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه‌چووه‌، به‌هه‌ماهه‌نگی حکوومه‌تی عێراقی بووه‌.

سه‌ربازه‌کانی یه‌که‌ی مه‌یدانی تۆپهاوێژی دووه‌م و لیوای شه‌ڕکه‌ری یه‌که‌می سه‌ر به‌ فیرقه‌ی 101 به‌شدارییان تێدا کردووه‌".

ئه‌مه‌ریکییه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌که‌ن، به‌ راوێژکاره‌ سه‌ربازییه‌کانیان به‌شدارن له‌ ئه‌نجام دانی مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کانی عێراق به‌تایبه‌تی له‌م دواییانه‌دا جووڵه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق زیادی کردووه‌ و له‌ نه‌ینه‌واش به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر خه‌ڵک و ھێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75727

Your Comment

You are replying to: .
captcha